Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 23:33

عه‌بادی داوا له‌په‌که‌که‌ ده‌کات چه‌ک دابنێت

به‌بیانووی په‌كه‌كه‌ توركیا خاكی عێراقی به‌زاندووه‌
کوردستان TV
100%


حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له‌پارتی كرێكارانی كوردستان كرد چه‌ك دابنێن.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هه‌فتانه‌ی لە بەغدا داوای داماڵینی چەكی هەموو گرووپە چەكدارییەكانی لەسەر خاكی عێراق كرد وەك ئاماژەیەك بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، ئەوەیش لە دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كە لە یەكێك لە خاڵەكان تاوتوێی كۆنترۆڵكردنی دۆخی تەناهی سێگۆشەی سنووری عێراق و ئێران و توركیا كرد.

سه‌رۆك وه‌زیران ڕاشیگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پرسی پارێزگاریكردن له‌سنوره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئێران، توركیا‌و سوریا تاوتوێكراوه‌‌و ڕێكاریی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر.

ماوه‌یه‌كه‌ سوپای توركیا به‌قوڵایی زیاتر له‌ 40 كیلۆمه‌تر سنوری خاكی عێراقی به‌زاندوه‌‌و به‌ناوی لێدان له‌په‌كه‌كه‌، به‌ئاشكرا له‌نێو خاكی هه‌رێم جموجوڵ‌ و چالاكی سه‌ربازیی ئه‌نجامده‌دات، تا ئێستاش هه‌ڵوێستی عێراق جگه‌ له‌ئیدارنه‌كردن، هیچ ڕێكارێكی دیكه‌ی به‌رامبه‌ر به‌توركیا نه‌گرتوه‌ته‌ خۆی.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.