Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:28

شاژنى به‌ریتانیا یاساى کشانه‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى له‌ یه‌کێتى ئه‌وروپا ئیمزا کرد

هه‌فته‌ى رابردوو یاساكه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌لیزابیسى دووه‌م شاژنى به‌ریتانیا یاساى كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا ئیمزا كرد.
 
به‌ پێى هه‌واڵێكى سكاى نیوز، به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26/6/2018، له‌ رێوڕه‌سمێكدا شاژنى به‌ریتانیا  ئه‌و یاسایه‌ى ئیمزا كرد، كه‌ رێكاره‌كانى كشانه‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا رێكده‌خات.

ئه‌م یاسایه‌ له‌ ساڵى رابردوو له‌لایه‌ن تیریزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانى به‌ریتانیا كرابوو، دواى مشتومڕێكى زۆر هه‌فته‌ى رابردوو یاساكه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا.

دوێنى تیریزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا به‌ دۆناڵد تۆسكى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپاى راگه‌یاند، له‌ لووتكه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا كه‌ له‌ 28- 29ى ئه‌م مانگه‌ ده‌به‌سترێت، ورده‌كارى له‌ باره‌ى سروشتى په‌وه‌ندى به‌ریتانیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا ئاشكرا ده‌كات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.