Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:18

کۆره‌ک یه‌که‌م به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی بڵاوکرده‌وه‌

سه‌رقاڵی تۆماركردنی ئه‌لبوومێكی گۆرانییه‌
کوردستان TV
100%


  له‌ یه‌كه‌م كاری هونه‌ری خۆیدا گۆرانیبێژی كورد " كۆره‌ك به‌رزان " یه‌كه‌م كلیپی به‌ ناوی " كه‌شتی ئه‌وین " بڵاوكرده‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانییه‌ له‌ لایه‌ن " هه‌ڤاڵ هونه‌ر " كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه‌ و هه‌ر له‌ ستۆدیۆكه‌ی  " هه‌ڤاڵ" خۆیشی كاری تۆماركردنی ده‌نگی بۆ كراوه‌ .

جگه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كلیپه‌ " هه‌ڤاڵ "  سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و تۆماركردنی ئه‌لبوومێكی گۆرانییه‌ كه‌ له‌ 6 تراك پێكهاتووه‌ و بریاریشه‌ به‌م نزیكانه‌ كاره‌كانی ته‌واو بێت و بڵاویبكاته‌وه‌ .

جێی باسه‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ سه‌رتا به‌ شانۆ و دراما و كورته‌ فیلم ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری خۆی كرد ، له‌ ئێستاداش یه‌كه‌م كلیپی به‌ ناوی كه‌شتی ئه‌وین بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.