Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:33

ترەمپ پیرۆزبایی له‌ ئەردۆغان ده‌کات و باسى نەخشە رێگای منبج-یش ده‌که‌ن

دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی له‌گه‌ل رەجەب تەیب ئەردۆغان ئه‌نجامدا
کوردستان TV
100%

لەمیانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا جەخت لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی تایبەت بە منبج كرایەوە.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ترەمپ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامدا و تێیدا پیرۆزبایی سەركەوتنی لێكرد لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی، كە رۆژی 24ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو.

له‌م باره‌وه‌ نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویكردەوە ئەردۆغان و ترەمپ وێڕای پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان وڵاتەكانیان، باسیان لە بابەتی بەرگری و سەربازییش كردووە.

ئەوەشی خستەڕوو كە هەردوولا جەختیان لە جێبەجێکردنی نەخشە رێگای منبج و کارکردن بە هاوبەشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە کردۆتەوە.

بڕیارە رۆژانی 11و 12ی ئابی داهاتوو، ترەمپ و ئەردۆغان لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆدا لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا کۆببنەوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.