له دوو هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق 4 چه‌كداری حه‌شدی توركمانی برینداربوون.
په‌یامنێرمان هه‌ڵۆ جه‌باری رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی میلیشیا شیعه‌كان له‌ناحییه‌ی (عوزێم) كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگای (خورماتوو - به‌غدا) شه‌ره‌كه‌ش تا ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وامی هه‌بووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی:چه‌كدارانی داعش له‌سنوری گوندی (به‌شیر) له باشوری كه‌ركوكـ په‌لاماری سوپای عێراق و میلیشیا شیعه‌كانیان داوه به‌ڵام په‌لاماره‌كه‌یان تێك شكێنراوه‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه له شه‌ره‌كه‌ی گوندی به‌شیر 4 حه‌شدی توركمانی برینداربوون و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری كه‌ركوك.
داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.