Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 02:01

هێزە ئەمنیەکان خەریکی قاچاغی نەوتن

پارێزگای سەڵاحەدین لەلایەن داعشەوە هەڕشەی لەسەرە
هيَزة ئةمنيةكان خةريكي قاضاغي نةوتن
کوردستان TV
100%

پارێزگای سەڵاحەدین لەناو پارێزگا سوننەكانی عێراق دۆخێكی زۆر خراپی هەیە لە رووی ئەمنی و بەڕێوەبردنەوە، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاكە لەو بارەوە دەڵێت كە ئەوان لەژێر هەڕەشەی داعشن و كارمەندانی ئەمنیش بە سەرانە وەرگرتن و قاچاغی نەوتەوە سەرقاڵن.

ئەحمەد كەریم، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە كە پارێزگای سەڵاحەدین لەلایەن داعشەوە هەڕشەی لەسەرە و كارمەندانی ئەمنیش سەرقاڵی بەقاچاغ بردنی نەوت و وەرگرتنی سەرانەن لە هاووڵاتییان لە بازگەكانەوە و روونیشیكردەوە، وای لێ هاتووە داعش كات و شوێنی گونجاو بۆ جێبەجێكردنی هێرشەكانی دیاری دەكات و ئەو بابەتەمان بەحكوومەتی ناوەندی راگەیاندووە.

ئەحمەد كەریم  هۆشداریدا لە دروستبوونی كارەسات لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەگەر چارەسەری ، بوونی چەكدارانی داعش لە پارێزگاكە نەكرێت و ئاماژەی كرد كە چەندان خێزان لەو پارێزگایە دەستیان بە كۆچكردن كردووەتەوە بەهۆی بوونی داعش لە ناوچەكانیان.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.