دوای ئه‌وه‌ى له‌یاری دوێنێ ئێواره هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین و نێجیریا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كهلهوڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، ئه‌رجه‌نتین له‌و یاریه‌دا پێویستى به‌براوه‌بوون بوو له‌پێناو ئه‌وه‌ى بتوانێ سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغى 16 ، میسى و كوڕانى تانگۆ توانیان لهرووبهروبونهوهیان له‌به‌رامبه‌ر نێجیریا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك .
میسى له‌یاریه‌كه كه‌خاوه‌ن گۆلى یه‌كه‌م بوو بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى و وه‌به‌باشترین یاریزانى یاریه‌كه‌ش ده‌ستنیشانكرا ، له‌دوای یاریه‌كه له‌لێدوانى بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند ،
سوپاس بۆ خوای گه‌وره ، سوپاس بۆ ته‌واوى ههوادرانمان لهئامادهبوونیان و پشتگیریان له‌ئێمه ، هه‌وادران قوربانى زۆریان دا تا ئێمه سه‌ركه‌وین بۆیه شایه‌نى سوپاسن و ده‌ستیان خۆش بێت
لیۆنێل ڕاشیگه‌یاند ، بڕوامان به‌خۆمان هه‌بوو له یاریه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین و ئێمه شایه‌نى ئه‌وه بووین سه‌ركه‌وین
میسى لهبهشێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كانى رایگه‌یاند ،لە قۆناغەکانی16 بە رۆحیەتێکی گەورەوە یاری دەکەین و ئەرجەنتینێکی جیاواز لەم قۆناغە دەبینن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.