Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 07:43

دادگاى باڵاى ئه‌مریکا بڕیاره‌که‌ی تڕه‌مپی په‌سه‌ند کرد

سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند وڵاتێك كه‌ زۆرینه‌ى نه‌ته‌وه‌ى موسڵمانن
کوردستان TV
100%

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 26ـى حوزه‌یرانى 2018، دادگاى باڵاى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا یه‌ك له‌ گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنەكانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌باره‌ت به‌ به‌رز راگرتن و  قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتكردن بۆ ئه‌مریكا له‌ لایه‌ن چه‌ند وڵاتێك كه‌ زۆرینه‌ى نه‌ته‌وه‌ى موسڵمانن په‌سه‌ندكرد، دادگاى باڵا له‌م بڕیاره‌ى ئه‌و به‌ڵگانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ جیاكارى ئایینى و نا ده‌ستورى بێت.

دادگاى باڵا لە كۆتاییدا بڕیاره‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد له‌لایه‌ن 5-4 فه‌رمانڕه‌وایى و دادوه‌ر كه‌ زۆرینه‌یان لایه‌نگر بوون هه‌روه‌ها دادوه‌ره‌ لیبراڵییه‌كان سه‌رپێچى بڕیاره‌كه‌یان كرد، مشتومڕى توندى دادگا كۆتایى پێ هات كه‌ ئاخۆ له‌ سیاسه‌تى وڵات ده‌كرێت قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتكردنی  موسڵمانان دژ به‌ ده‌ستوور بێت، له‌ كاتێكدا تواناى سه‌رۆكایه‌تى به‌ شێوه‌یه‌كى فراوان ته‌كید ده‌كاته‌وه‌ به‌سه‌ر كۆچ كردن و سیاسه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى.

جێى ئاماژه‌یه‌ قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شت بۆ ئه‌مریكا هاووڵاتیانى چه‌ند وڵاتێك ده‌گرێته‌وه‌ له‌وانه‌ ئێران و لیبیا و سۆماڵ و سوریا و یه‌مه‌ن له‌ مانگى ئه‌یلولى ساڵى 2017 وه‌ له‌ لایه‌ن تره‌مپ ڕاگه‌یه‌ندرا له‌ مانگى كانوونى یه‌كه‌مه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر هه‌وڵى جێبه‌جێ كردنیان دا، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ مشتومڕى له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌ دادگا و ئه‌مڕۆ دادگاى باڵا بڕیاره‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد.

جۆن رۆبرتس دادوه‌ریى باڵا رایگه‌یاند: به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تره‌مپ " پاساوێكى باش و پێویستى بۆ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى خسته‌ پێش تا زاڵ بێت به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن له‌ بڕیاره‌كه‌" 


سه‌رچاوه‌/ ڕۆیته‌رز  
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.