وەزارەتی پەروەردە له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 7ی ئێوارە ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتی و وەزارییەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ڕادەگەیێنرێت.
به پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مەڕاسیمێكی ناساندن و ئاشکراکردنی یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دوای ئه‌و مه‌ڕاسیمه قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست دەتوانن ئەنجامەکانیان لە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە وەربگرنەوە.
رۆژی یەكشەممە 27-5-2018 تاقیكردنەوە گشتییەكان بۆ پۆلە ئامادەییەكان واته 12ـی ئاماده‌یی دەستیپێكرد و رۆژی دووشەممەش 28-5-2018 دەستپێكی تاقیكردنەوەی پۆلی 9ی بنەڕەتی بوو.
لە هەرێمی كوردستان 234 هەزار و 84 قوتابی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكانیان لە چوار هەزار و 295 هۆڵدا ئەنجامدا، لەو ژمارەیەشدا 120 هەزار و 120 یان قوتابی ئامادەییەكان و 113 هەزار و 964 یان قوتابی نۆی بنەڕەتی بوون.
قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویستیش ده‌توانن له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی كوردستان تی ڤی و له رێگه‌ی لینكی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ئه‌نجامه‌كانیان وەربگرنەوە كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه لینكه‌كه‌یه:

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.