ن/ فه‌رهه‌نگ غفور
یه‌كێك له سێكوچكه‌ی ئه‌و گۆرانییانه‌ی هه‌میشه له زه‌ینی خه‌ڵكدا ده‌مێنێته‌وه، جگه له ده‌نگێكی زه‌ڵاڵ و ئاوازێكی ره‌سه‌ن، تێكستی گۆرانییه‌كه‌یه، ئاخۆ كام تێكستی شیعر بۆ گۆرانییه‌كه گونجاوه و به نه‌مری ده‌یهێڵێته‌وه.
گۆرانیبێژانی كۆن، كه هه‌ر یه‌كه‌یان سه‌رمه‌شق و قوتابخانه‌یه‌ك بوون بۆ هونه‌ری ده‌نگ و ئاواز و گۆرانیی كوردی، وه‌ك حه‌سه‌ن زیره‌ك، محه‌مه‌دی ماملێ، سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی، عه‌لی مه‌ردان، محه‌مه‌د عارف، كاوێس ئاغا، حه‌سه‌ن حه‌یران، مریه‌م خان، مه‌زهه‌ری خالقی، حه‌مه ساڵح دیلان، و .....تد، راسته ده‌نگیان زه‌ڵاڵ و خۆش بووه و زۆر زوو ئاشنای گوێچكه‌ی بیسه‌ر و تامه‌زرۆی گۆرانیی كوردی ده‌بوون، به‌ڵام ئه‌وان له هه‌ڵبژاردنی تێكست و گوتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانیشدا سه‌رڕاست و به سه‌لیقه بوونه و زانیویانه چ په‌یڤ و شیعر و ئاوازێك باشتر رۆئه‌چێته ناو هه‌ست و ئیحساسی بیسه‌ره‌وه و له‌گه‌ڵیدا تێكه‌ڵ ده‌بێ.
له رۆژگاری ئه‌مڕۆشماندا هونه‌رمه‌ندی به سه‌لیقه و سه‌رڕاستی ده‌نگخۆشمان هه‌ن، كه له هه‌ڵبژاردنی تێكست و ئه‌داكردندا سه‌ركه‌وتوو بوونه و توانیویان بگه‌نه ناو هه‌ست و رۆحی تامه‌زرۆیانیانه‌وه، به‌ڵام تێشیاندا هه‌یه به‌داخه‌وه، له ئه‌داكردن و ده‌ربڕینی وشه‌كاندا زۆر كڵۆڵ و نه‌شیاوه، هه‌موومان گوێمان له به‌عزێ گۆرانی بووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تێكسته‌كه خۆی زۆر به‌رز و گونجاوه، به‌ڵام گۆرانیبێژه‌كه له ده‌ربڕینی وشه‌كاندا زۆر خه‌مسارد و ناشاره‌زایه و ته‌نانه‌ت زۆر له وشه‌كان به هه‌ڵه ده‌رده‌بڕێ، به‌مه‌ش هه‌م مه‌به‌ستی تێكسته‌كه ده‌شێوێ و هه‌میش له‌نگی ده‌كه‌وێته ئاوازه‌كه‌وه و دواجار گۆرانییه‌كه ده‌بێته به‌رهه‌مێكی پڕ كه‌موكوڕی و لاسه‌نگ.
بۆیه حه‌قوایه گۆرانیبێژ له هه‌ڵبژاردنی تێكستدا راوێژ به كه‌سانی شاره‌زای بواری گۆرانی و موزیك و ئاواز بكات داخۆ له‌گه‌ڵ تۆنی ده‌نگی ئه‌ودا گونجاوه یان نا، له لایه‌كی دیكه‌وه، دوای گوتنی گۆرانیه‌كه راسته‌وخۆ تۆماری نه‌كات تا باری سه‌رنج و تێبینی كه‌سانی شاره‌زا له شیعر و ئاواز نه‌بیسێ و هه‌ڵه زمانه‌وانی و ده‌ربڕینه‌كانی راست نه‌كاته‌وه.
جێی سه‌رسامییه كه گۆرانیبێژ جا له هه‌ر ئاستێكی هونه‌ریدا بێ، مادام خۆی به هونه‌رمه‌ند ده‌زانێ و به‌رهه‌مێك پێشكه‌ش به خه‌ڵك ده‌كا، كه‌چی وشه‌كان به هه‌ڵه بڵێته‌وه و خۆیشی پێی نه‌زانێ، یان نه‌زانێ مانای وشه‌كه چییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تۆنی ده‌نگی ئه‌و هاتۆته‌وه و پێی وایه ئیدی شاكارێك پێشكه‌ش ده‌كات، نازانێ له‌ولاوه تێكستێكی شیعری شێواندووه و گۆرانییه‌كه‌ی به‌تاڵ كردۆته‌وه له هه‌موو مانا و ده‌ربڕینێك، كه دواجار ده‌بێته شتێكی كرچوكاڵ و ناچێته ناو تۆماری مێژووی گۆرانیی ڕه‌سه‌ن و واتادار.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.