ترێ ی ڕه‌ش یه‌كێكه له‌به‌رهه‌می میوه‌ی وه‌رزی هاوین ، كه‌زۆر گرنگه بۆ ته‌ندروستی ، چونكه یارمه‌تی نوێ بوونه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌ش ده‌دات و دوورت ده‌خاته‌وه له نیشانه‌كانی پیری و هیمۆگڵۆپینی خوێنش زیاد ده‌كات.
سوود و گرنگی ترێ ی ڕه‌ش :-
• ئاستی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا ڕێك ده‌خات .
• دوورت ده‌خاته‌وه له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ .
• مێشك و بیركردنه‌وه‌ت به‌هێز ده‌كات .
• دوورت ده‌خاته‌وه له شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و پرۆستات و ڕه‌حم .
• دوورت ده‌خاته‌وه له قه‌بزی .
• خانه‌كانی پێست جوان و ساف و نوێ ده‌كاته‌وه.
• ڕێگری به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌كات .
• بۆ توش بووانی كه‌م خوێنی ترێ ی ڕه‌ش زۆر گرنگه ، چونكه ڕێژه‌ی ئاسن به‌رز ده‌كاته‌وه و هیمۆگڵۆبینی خوێن زیاد ده‌كات.
به‌ڵام ئاگاداریش بن بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه زۆر نه‌خۆن.
سه‌رچاوه/ ته‌ندروستی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.