Erbil 38°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 21:02

4 زانیاری گرینگ له‌باره‌ی سابون بزانه‌

ئاوی بۆندار كه‌ له‌ هه‌ندێك گوڵ و ڕووه‌ك گیراو
کوردستان TV
100%

ئێمه‌مانان سابوون رۆژانه‌ به‌كارده‌هێنین هه‌ر بۆیه‌ ئێستا ڕێكخراوه‌ ته‌ندروستییه‌كان جه‌ختی زۆریان له‌ سه‌ر پاك و خاوێنی یه‌، به‌ پێی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش بێت به‌كارهێنانی سابون شیاوه‌ بۆ هه‌ر هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌والێت، ئه‌م كاره‌ بۆته‌ ئه‌ركێك و خراوه‌ته‌ سه‌رشانی هاوڵاتیان كه‌ پێوه‌ی پابه‌ند بن، بۆیه‌ سابونیان به‌ دایكی خاوێنه‌ ناوبردووه‌ هه‌ر ئه‌ویشه‌ ڕێگری له‌ توش بوونمان به‌ ده‌یان میكرۆب ده‌كاته‌.

1- سۆمه‌ریه‌كان به‌ر له‌ 2200 ساڵ پێش زاین، ئاوی بۆندار كه‌ له‌ هه‌ندێك گوڵ و ڕووه‌ك گیراوه‌ له‌گه‌ڵ گیراوه‌یه‌كی زه‌یتی وه‌ك خاوێنكه‌ره‌وه‌ به‌ كاریان هێناوه‌، ئه‌مه‌ش له‌و تاته‌ قوڕینانه‌دا نوسراوه‌ كه‌ ده‌ست شوێنه‌وارناسان كه‌وتوون.

2- فیرعه‌ونه‌كانی میسر به‌ر له‌ 1500 ساڵ پێش زاین سابونیان دروست كردووه‌ كه‌ پێكهاته‌كه‌ی چه‌وری ئاژه‌ڵ و گیراوه‌ی سروشتی جۆه‌رها گوڵیان له‌گه‌ڵ توێكڵی دار تێكه‌ڵ كردووه‌.

3- چینییه‌كانیش له‌ گژ و گیا و ڕووه‌كه‌ خۆ ڕسكه‌كان سابونیان به‌رهه‌م هێناوه‌ و دواتر به‌ تێكه‌ڵه‌ی چه‌وری ئاژه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه‌.

له‌ سه‌ده‌ی 15 دا، كارخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌، هه‌وڵیان داوه‌ په‌ره‌ به‌ به‌رهه‌مهێنانی سابون بده‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئینگلترا و ئیتالیا و فه‌ره‌نسا له‌م ڕووه‌ وه‌ پێشه‌نگ بوون.

4- له‌ ساڵی 1780 دا به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاو قاڵب دراوه‌ته‌ سابون و به‌ كوالێتی باش به‌ پێی سه‌رده‌مه‌كان به‌رهه‌م هاتووه‌ تا گه‌یشتووه‌ به‌م جۆره‌ سابوونانه‌ی ئێستا كه‌ خۆی له‌ سابونی پاوده‌ر و شل و ڕه‌قدا ده‌بینێته‌وه‌ و چه‌ندین جۆری جیا بۆ به‌شه‌كانی جه‌سته‌ به‌ تایبه‌تی دروست ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌/ په‌یجی رانیه‌

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.