ئەمڕۆ 27ی حوزەیرانی 2018 لەتۆڕەکۆمەڵایەتییە عێراقییەکاندا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە کە چەندین تەرم دەردەکەوێت و لەسەر شەقامێک فڕێدراون.
لهو بارهیهوه فەریق روكن موزهر عەزاوی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی دیالە رایگەیاند: ئەمرۆ 8 تەرمیان دۆزیوەتەوە لەناوچەی تەل شەرەف لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین كە ژمارەیەك لەتەرمەكان بۆمب رێژكراون.
باسی لەوەشكردوە ئەو تەرمانەی كە ئەمرۆ دۆزراونەتەوە تازەن و تا ئێستا تەرمەكان نەناسراونەتەوە ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد هەندێك لەوتەرمانە بۆمب رێژكراون تەئكیدیشی كردەوە تا ئێستا پێنج لەو تەرمانە هەڵگیراونەتەوە ئەوانی تریش لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە كار بۆ هەڵگرتنەوەیان دەكرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو تەرمانە هاووڵاتی کەربەلا و ئەنبارن کە رفێنراون و تیرۆریستانی داعش دوای رفاندنیان کوشتویانن و تەرمەکانیان لەسەر شەقامێک فڕێداوە.
هێزه ئهمنیهكانی عێراق گهیشته شوێنیه رووداوهكه پشكنیان دهست پێكردووه، ئێستاش ناوچهكه له ژێر كۆنترۆڵێكی ئهمنی تووندایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.