Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:48

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد

واشنتۆن لەمانگی ئایاری رابردوو سزاكانی سەر ئێرانی نوێكردەوە
کوردستان TV
#8
100%


بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 1.58 دۆلار، بەرێژەی 2.11% بەرزبووەوەو هەر بەرمیلێكی بە 76.31 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمرۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوەوە بەهۆی پەككەوتنی هەناردەكردنی نەوت لە كەنەدا، هەروەك بەرپرسانی ئەمریكا هاوردەكارانی نەوتیان ئاگاداركردوەتەوە لەمانگی تشرینی دووەمی داهاتوەوە كرینی نەوت لە ئێران رابگرن .

بەگۆێرەی ئاژانسی رۆیتەرز ئەمرۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برینت گەیشتوەتە 76.92 دۆلار كە نزیكەی 61 سەنتی ئەمریكی بەرزبوەتەوە.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تیكساس گەیشتوەتە 70.88دۆلار كە نزیكەی 35 سەنت بەرزبوەتەوە .

ئێوارەی دوێنی بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردەوە ،ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا داوای لەسەرجەم وڵاتان كردووە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوەوە هاوردەكردنی نەوت لە ئێران رابگرن.

لە ئێستادا عەرەبستانی سعودیە پلانی دارشتوە بۆ زیادكردنی بەرهەم هێنانی نەوت بەمەبەستی پڕكردنەوەی كەمی بەرهەم هێنانی نەوت .

پێشتر و لە ساڵی 2016 واشنتۆن مۆڵەتی بەخشیە چەند وڵاتێكی ئاسیایی بەردەوام بن لە هاوردەكردنی نەوت لە ئێران و لەسزا بەخشرابوون، بەڵام واشنتۆن لەمانگی ئایاری رابردوو سزاكانی سەر ئێرانی نوێكردەوەو بەنیاز نییە مۆڵەت بەو وڵاتانە بدات نەوت لە ئێران هاوردە بكەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.