Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:15

نوێترین به‌رهه‌می " رێباز شه‌مامی" بڵاوکرایه‌وه‌

خاوه‌نی زیاتر له‌ 50 به‌رهه‌می كوردی و 50 به‌رهه‌میش به‌ زمانی فارسییه‌
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " رێباز شه‌مامی " نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی له‌ ژێر ناوی " میوانی خه‌یاڵ " بڵاوكرده‌وه‌ .

به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ " شاد فه‌ره‌ج " ده‌رباره‌ی كاره‌كانی ئه‌م كلیپه‌  ئاشكرایده‌كات ، "قادر بایه‌زدی پور" تێكستی كلیپه‌كه‌ی نووسیوه‌ و میلۆدییه‌كه‌شی له‌ لایه‌ن " ئاریاس جاڤان " ئاماده‌كراوه‌ ، هه‌ردی سه‌لامی كاری ده‌رهێنانی بۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌ و كاری وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه‌ له‌ شاری شیراز ئه‌نجامدراوه‌ .

رێباز حوسێن ناسراو به‌ رێباز شه‌مامی له‌ ساڵی 1985 له‌ شاری سه‌رده‌شت له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌ ، به‌ڵام له‌ شاری شیراز ژیان به‌سه‌ر ده‌بات  و نزیكه‌ی 15 ساڵه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ ، خاوه‌نی زیاتر له‌ 50 به‌رهه‌می كوردی و 50 به‌رهه‌میش به‌ زمانی فارسییه‌ . 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.