به‌هۆی هاتنی گه‌رماوه خه‌ڵكێكی زۆر سپلیت به‌كار ده‌هێنن، به‌ركه‌وتنی هه‌وای ساردی سپلیتیش له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه بوه‌ته مشت‌ومڕێك كه ئایا ئه‌و هه‌واسارده زیان به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت یانیش ئاساییه.
پزیشكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئامێری سپلیت توانایه‌كی باشی هه‌یه له دابینكردنی هه‌وایه‌كی فێنك و سارد، به‌ڵام له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ره‌نگه زیانی هه‌بێت و به‌نه‌رێنی كاربكاته سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
پزیشكان له‌گه‌ڵ باسكردنی هه‌وای ساردی سپلیتیش جه‌خت له هه‌وای ته‌بریدی ئۆتۆمبێلیش ده‌كه‌ن كه هه‌ر دووكیان به‌بوون و ته‌كنیكی گاز كارده‌كه‌ن، ئه‌وان به‌گشتی هه‌وای ژووره‌كه یان ئه‌و شوێنه‌ی لێی دانراون سارد ده‌كه‌ن و له‌كۆڵ گه‌رمای هاوینمان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڵام ره‌نكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هه‌وا پیس بكه‌ن و ببنه مایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی به‌رده‌وام هه‌واكه‌مان به‌ر بكه‌وێت.
له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه ره‌نگه به‌و هۆیه‌وه تووشمان ببێت، نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یه كه به‌هۆی هه‌وا سارده‌كه‌یان كه رێژه‌یه‌ك شێی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتووه، به‌دیار ده‌كه‌ون به‌تایبه‌تی له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ناسه‌ته‌نگی "ره‌بوو" یان هه‌وكردنی بۆڕی هه‌وایان هه‌یه، هه‌روه‌ها ره‌نگه ئه‌و هه‌وا سارده ببێته هۆی روودانی ته‌نگه نه‌فه‌سی و هه‌وكردنی سنگ و كۆكه و نه‌خۆشی تری سییه‌كان.
پیسبوونی هه‌وا له شوێنه داخراوه‌كان، توێژینه‌وه‌كانی له‌باره‌ی كاریگه‌ری سپلیت و ئایه‌ركۆندێشن كراون ده‌ری ده‌خه‌ن كه پیسبوونی هه‌وا له ژووره داخراوه‌كان زۆر ترسناكتره له پیسبوونی هه‌وای كراوه یان ده‌ره‌وه.
به‌و پێیه‌ش كه خه‌ڵكی له وه‌رزی گه‌رما زۆرینه‌ی كاته‌كانیان له ژووره‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بۆیه ئه‌وان ئه‌گه‌ر كێشه‌یان له كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و لووله‌كانی خوێندا هه‌بێت ئه‌وه مه‌ترسی زیاتریان له‌سه‌ره.
به‌پێی ئاژانسی پاراستنی ژینگه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ئامێرانه‌ی هه‌وا ساردكردن ده‌كرێت ببنه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پیسی وه‌ك به‌كتریا و كه‌ڕوو و ڤایرۆس و ده‌نكه‌هه‌ڵاڵه و مووی گیانله‌به‌ره‌كان له شوێنه داخراوه‌كاندا.
بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی له شوێنی كاردا، توێژینه‌وه‌یه‌كی بواری په‌تازانی ده‌ری خست كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له نووسینگه‌ی وادا كار ده‌كه‌ن كه ساردكه‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندیان لێیه، زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌نه‌خۆشی هه‌یه به‌به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی له‌و نووسینگانه‌دا كار ده‌كه‌ن كه ئه‌و جۆره ئامێرانه‌یان تیادا نییه.
له دیارترین نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ش سه‌رئێشه و ماندووبوون و وروژانی لینجه په‌رده‌ی ناوپۆشی لووت و قورگ و بۆڕی هه‌ناسه و سه‌ختی له هه‌ناسه‌دان و وروژانی پێست.
چه‌ندان نه‌خۆشی تر له‌وانه وشكبوونی پێست و قڵێشانی و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای ته‌ركیزكردن و لێوردبوونه‌وه و كێشه‌ی جومگه‌گانی له‌ش و وشكبوونیان و وشكبوونی چاو و هه‌ستوه‌ریان.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.