Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 03:21

دوای ماڵئاواییان له‌ مۆندیال، ئۆزێل و هه‌وادارانى ئه‌ڵمانیا رووبه‌رووی یه‌ک بوونه‌ته‌وه‌

له‌ قۆناغى 32 ئه‌ڵمانیا ماڵئاوایی له‌جامى جیهانى 2018ى رووسیاى كرد
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 ى رووسیا ،  له‌كۆمه‌ڵه‌ى شه‌شه‌مى جامه‌كه‌ ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا و كۆریاى باشوور رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 

 هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا له‌یاریه‌كه‌ دووچاری شكست هات له‌سه‌ر ده‌ستى كۆریای باشوور به‌ئه‌نجامى دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، به‌هۆى ئه‌و ئه‌نجامه‌وه‌  ئه‌ڵمانیا بێ هیوا بوو له‌په‌ڕینه‌وه‌ی  بۆ قۆناغى داهاتوو ، به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ماڵئاوایی له‌مۆندیال كرد 

ڕۆژنامه‌ى بێڵدى ئه‌ڵمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای یاریه‌كه‌ مه‌سعود ئۆزێل درێسى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى فڕێداوه‌ ئه‌میش به‌هۆی نیگه‌رانى و توڕه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه‌ و ماڵئاواییان له‌مۆندیال ، ڕۆژنامه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ى ئۆزێل ئه‌نجامى داوه‌ ، هه‌وادارانى ئه‌ڵمانیا ویستویانه‌ په‌لاماری بده‌ن و لای ئه‌وان قه‌بوڵ كراو نه‌بووه‌  ئه‌و كاره‌ى ئۆزێل ، بۆیه‌ گۆلپارێزى ئه‌ڵمانیا و  پۆلیس نه‌یان هێشتووه‌ ،  په‌لاماری ئۆزێل بدرێت و له‌یاریگاى بردویانه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌لامه‌تى 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.