لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێـت ، ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشەمە 27 ى حوزه‌یرانى 2018 ، لەمەلەوانگەیەک لەکەلار نزیک دادگای بەرایی کەلار منداڵێک بەناوی ( علی عبدالرەحمان احمد) لەدایکبووی 2004 دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆن خنکا . لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی بەشی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو خاوەنی مەلەوانگەکەش بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 411 بەندکراوە، پۆلیسیش پەڕاوی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوەو لێکۆڵینەوە لەسەرچۆنێتی حاڵەتەکە دەست پێکردووە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.