وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به هۆی بانگه‌شه‌كردن بۆ گرووپه تیرۆرستییه‌كانی داعش داخستنی زیاتر له 300 په‌ڕه‌ی فه‌یسبووك و 100 په‌ڕه‌ی تویته‌ری ڕاگه‌یاند.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌هێشتنی پڕوپاگه‌نده له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه هه‌ڵساون به داخستنی 330 په‌ره‌ی فه‌یسبووك و 100 په‌ڕه‌ی تویته‌ر، كه كاریان بانگه‌شه كردن بووه بۆ تیرۆرستانی داعش و له‌و په‌ڕانه‌دا وێنه‌و كار‌و چالاكییه‌كانی تیرۆرستانی داعشیان بڵاوكردۆته‌وه.
زیاد مه‌حارب، هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: داوا له هاوڵاتیان و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین به دوای سه‌رچاوه‌ی ڕه‌سمیدا بگه‌ڕێن بۆ هه‌واڵه‌كان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق داواشی له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به بینراو و بیستراو خوێنراو كردووه كه ئاگاداری هه‌موو هه‌واڵێك بن و به وریایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كاندا بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.