ئەمڕۆ بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی، پەرلەمانی عیراق نەیتوانی هەمواری پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەكان پەسەند بكات.
ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق، بریتیی بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاساى به‌رده‌وامى كاره‌كانى په‌رله‌مان، تا په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵییه، هه‌روه‌ها ته‌وه‌رى دووه‌م ده‌نگدان بوو له‌سه‌ر پرۆژه یاساى ژماردنه‌وه‌ى ته‌واوى ده‌نگه‌كان له عێراق.
ئه‌گه‌ر پرۆژه یاساى یه‌كه‌م په‌سه‌ندبكرێت، ئه‌وا په‌ڕله‌مانى عێراق، له كاره‌كانى خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵییه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
لای خۆشیه‌وه سەلیم جبوری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دەبێت کۆمسیۆن بە تەواوی کێشەی ژماردنەوەی دەنگەکان چارەسەر بکات و دواتر لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە واژۆی بکرێت .
لە بەرامبەر ئەو پرسیارەی کە ئایا پەرلەمان دەتوانێت تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە، جبوری گوتی، پەرلەمان مەبەستییەتی تا ئەو کاتەی کێشەی دەنگەکان و هەڵبژاردن یەکلای دەبێتەوە بەردەوام بێت .
ئەمڕۆ 28 ی حوزەیران پەرلەمانی عێراق شکستی هێنا لە سازدانی کۆبوونەوە بە مەبەستی درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی، سەرۆکی پەرلەمانیش دانیشتنەکەی بۆ کاتێکی تر دواخست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.