Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:24

سوپای تورکیا لە 26 ناوچەی باکوری کوردستان قەدەغەی ھاتووچۆی رادەگەیەنێت

تا 13ی تەمموز بەردەوام بێت
کوردستان TV
100%

لە دوای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا، کە له‌ 24ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، سوپای توركیا بڕیاریداوە لە 29ی ئەم مانگەوە قەدەغەی ھاتووچۆ لە 26 ناوچەی سەر بە پارێزگای چەولیک لە باکوری کوردستان رابگەیەنێت و تا 13ی تەمموزیش بەردەوام بێت.

راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ لەو ناوچانە بەمەبەستی ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی، ھاوکات پارێزگاری چەولیکیش ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، راگەیاندنی قەدەغەی ھاتووچۆ بەھۆی رەوشی ئەمنی ئەو ناوچانەوەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی تورکیا بەردەوام لە ناوچەکانی باکوری کوردستان قەدەغەی ھاتوچۆ رادەگەیەنێت و چالاکوانانی سیاسی و مەدەنیش دەستگیر دەکات.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.