Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 13:48

واده‌ی‌ هاورده‌کردنی‌ ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2016 درێژکرایه‌وه‌

لە رۆژی 1-7-2018ەوە درێژكراوەتەوە بۆ 1-9-2018
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان نوسراوێك ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گومرگییەكان دەكات و ئاگاداریان دەكاتەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل (2016) دوو مانگ درێژكراوەتەوە.

بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە، كە واژۆی ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی لەسەرەو ئاڕاستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گومرگییەكان كراوە، تیایدا هاتووە لەسەر رەزامەندی هەردوو وەزیری ناوخۆو وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەێمی كوردستان بڕیاردراوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2016 دوو مانگ درێژبكرێتەوە.

لە نوسراوەكەدا، كەوێنەیەكی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه‌، ئاماژە بەوەشكراوە، هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2016، لە رۆژی 1-7-2018ەوە درێژكراوەتەوە بۆ 1-9-2018. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.