Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 13:49

وەزارەتی خوێندنی باڵا گۆڕانکاریی لەچه‌ند پرۆگرامێکى خوێندن ده‌کات

گۆڕانکارى لە بەشەکانى کۆمەڵناسى و کۆمەڵایەتى لە زانکۆکانى کوردستان ده‌كرێ
کوردستان TV
100%


وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەى ئەو پلانە ستراتیژییەى کە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەستیپێکردووە بۆ گۆڕانکاریکردن لە پرۆگرامەکانى خوێندن لە بەشە زانستییەکان، هەنگاوە پراکتیکییەکانى گۆڕانکارى لە بەشەکانى کۆمەڵناسى و کارى کۆمەڵایەتى لە زانکۆکانى کوردستان دەستیپێکرد.

به‌پێى هه‌والێك كه‌ له‌ مالپه‌رى فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا بلاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مرۆ یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەمیانەى سەرپەرشتیکردنى لیژنەى پێداچوونەوە بە بابەتەکانى خوێندن لە هەردوو بەشى کۆمەڵناسى و کارى کۆمەڵایەتى وتوویەتی، بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشانەی لە کۆمەڵگەی کوردی سەریانهەڵداوە،  پێویستی بە هۆشیارىی کۆمەڵایەتى هەیە، لەو ڕووەوە دەبێت پسپۆڕان و شارەزایانى بوارى کۆمەڵناسى و کارى کۆمەڵایەتى ڕۆڵى پێشەنگ و کارایان هەبێت، بۆ ئەوەش دەبێت پێداچوونەوەى تەواو بە پرۆگرامەکانى خوێندن لە بەشەکانى کارى کۆمەڵایەتى و کۆمەڵناسى بکرێت.

هەروەها دکتۆر ماهیر عەبدولواحید سەرۆکى لیژنەى پێداچوونەوە بەو بابەتانە لە کۆبوونەوەکەدا وتی، چەند پێشنیازێکیان گەڵاڵەکردووە، کە ئەوانیش بریتین لە یەکخستنەوەى پرۆگرامى خوێندن لە قۆناغى یەکەم لە هەردوو بەشى کۆمەڵناسى و کارى کۆمەڵایەتى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩)، لە هەمان کاتدا پێشنیازیانکردووە بابەتى کۆمپیوتەر لە هەردوو بەشەکە لاببرێت و بابەتى پەیوەندیدار لەجێگەیان دابنرێت، هەروەک پێشنیازیشکراوە بابەتى کوردۆلۆجى بگۆڕرێت بە بابەتى کۆمەڵگەى کوردستانى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.