ز‌ۆر جار مرۆڤ هه‌ست به ئازارێكی گه‌ده ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی بزانێت چ جۆره نه‌خۆشییه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ناو گه‌ده چه‌ندین جۆر له نه‌خۆشی هه‌یه لێره‌دا باس له هۆكار و نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ده‌كه‌ین:
نیشانه باوه‌كانی
١. دڵه‌كزێ: كزانه‌وه‌و ئازارێك له گه‌ده‌و وسنگ و ته‌نانه‌ت له قوڕگیش دروست ئه‌بێت.
٢. هه‌ست ئه‌كه‌ی تامێكی ناخۆشی ترش و تاڵ دێته ناو قوڕگ و ده‌مته‌وه.
ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه‌ت قورس بوو له‌وانه‌یه تووشی یه‌كێك یان زیاتر له‌مانه‌ی خواره‌وه ببی:
ئاوسانی سك و خوێن هه‌بێت له پیسایی و ڕشانه‌وه‌ت و قرقێنه‌و نزگه‌ره‌و دابه‌زینی كێشی له‌ش و خیزه خیزی هه‌ناسه‌و قوڕگ ئێشه و ڕه‌شبوونی ڕه‌نگی پیسایی.
ئه‌گه‌ر ئه‌و نیشانانه‌ی سه‌ره‌وه‌ت هه‌بوو كاتی ئه‌وه‌یه دكتۆری پسپۆر ببینی چونكه ئه‌گه‌ر درێژه بكێشێت له‌وانه‌یه گه‌ده تووشی برین ببێ و بیكات به قورحه‌ی گه‌ده.
: هۆكاره‌كانی
١. ز‌ۆر خواردنی خۆراكی قورس و ده‌ستبه‌جێ ڕاكشان و دانیشتن بۆ ماوه‌ی ز‌ۆر به بێ جووڵه
٢. ئه‌گه‌ر كێشی له‌شت به‌ره‌و زیاد بوون ڕۆیشت.
٣. خواردن پێش خه‌وتن.
٤.جگه‌ره‌كێشان.
٥. خواردنی ترشی و تیژی و چه‌وری و ته‌نانه‌ت شیرینی و شكۆلاته.
٦. خواردنه‌وه گازیه كانی وه‌كو كۆلاو بیبسی و خواردنه‌وه‌ی مادده كحولییه‌كان و چای خه‌ست و قاوه.
٧. هه‌ندێك جۆری حه‌پی وه‌كو پرۆڤین و ئه‌سپرین .
٨. دووگیانی.
خۆ پاراست:
به خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن له هۆكاره‌كانی سه‌ره‌وه ئه‌توانیت خۆت بپارێزت. به‌ڵام ئه‌وه‌ت بیرنه‌چێت باشتره له‌كاتی خه‌وتن سه‌رینێكی به‌رز له‌ژێر سه‌رت بێ.
چاره‌سه‌ر كردنی:
باشتره دكتۆری تایبه‌ت ببینی ئه‌گه‌ر زانیت حاڵه‌ته‌كه‌ت به‌ره‌و خراپبوون ئه‌چێت.
١. شروبێكی سپی هه‌یه له ماستاوی خه‌ست ئه‌چێت له شێوه‌و ڕه‌نگدا پێی ئه‌وترێ Gaviscon به‌ڵام ئه‌م شروبه بۆ كه‌سێك باش نییه كه كێشه‌ی گورچیله‌ی هه‌بێت چونكه ڕێژه‌یه‌كی ز‌ۆر مادده‌ی كالسیۆمی تێدایه.
٢. چه‌ندین جۆری حه‌پی تر هه‌یه كه كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده ئه‌كه‌ن باشتره دكتۆر بۆت بنووسێت چونكه دكتۆر به‌پێی جۆری حاڵه‌ته‌كه‌ت جۆری حه‌په‌كه‌ت بۆ دیاری ئه‌كات
سه‌رچاوه/ هۆشیاری ته‌ندروستی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.