Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 09:31

ته‌رمی قوتابییه‌ خنکاوه‌که‌ی زێی گه‌وره‌ دۆزرایه‌وه‌

دوای 3 رۆژ له‌ خنكان و دیار نه‌مانی
ته‌رمی قوتابییه‌ خنكاوه‌كه‌ی زێی گه‌وره‌ دۆزرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

په‌یامنێرمان سالار نامیق له‌ قه‌زای خه‌بات پێی راگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29-6-2018 دوای 3 رۆژ له‌ خنكان و دیار نه‌مانی، ته‌رمی قوتابییه‌ خنكاوه‌كه‌ی زێی گه‌وره‌ دۆزرایه‌وه‌.

(یوسف حاجی خەلیل یونس)ـی ته‌مه‌ن 17 ساڵان 3 رۆژ پێش ئێستا به‌ مه‌به‌ستی خۆفێنككردنه‌وه‌ رووی له‌ زێی گه‌وره‌ كردبوو به‌ڵام به‌هۆی ناشاره‌زایی له‌ مه‌له‌كردن خنكا و دوای گه‌ڕانێكی زۆر به‌دوایدا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی خه‌بات، ته‌رمه‌كه‌ی له‌ نزیك گوێڕ دۆزرایه‌وه‌ و راده‌ستی خانه‌واده‌ی كرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رگری شارستانی خه‌بات به‌ ماڵپه‌ڕی كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: ئه‌مساڵ له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان 10 هاووڵاتی خنكاون و تیمی ژێر ئاوی سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان توانیویانه‌ سه‌رجه‌م ته‌رمه‌كان بدۆزنه‌وه‌ و راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌. 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.