ناوه‌ندى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ژمارەیەک پێگەی چەکدارانی داعش، له سنورى زنجیره چیاى حه‌مرین بۆردوومان کران.
راشیگەیاندووە، کە بۆردومانکردنی ئەو پێگانە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپه‌یمان ئەنجامدراوەو ئەوەش دوای ئەوەی کە یه‌كه‌ى هه‌واڵگرى ده‌زگاى بنه‌بڕكردنى تیرۆر زانیاری‌یان داوه‌ته هاوپه‌یمانان، بە مەبستی خاپوورکردنیان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا چه‌ندین سه‌كرده‌ى داعش كوژران و چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كى نهێنى و چه‌ند تونێلێكى ئه‌و گروپه‌ش له‌ژێر زه‌ویدا خاپوور كراون، كه به‌م دواییه به‌كارهێنراون بۆ ئه‌نجامدانى هێرشى تیرۆریستى له ناوچه‌كانى دیاله‌و كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.