Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 19:40

به‌ڤیدیۆ.. وڵاتی چین بیابان ده‌گۆرێت بۆ دارستان

چارسه‌رێكی گونجاوه‌ بۆ گۆرینی بیابان بۆ زه‌وی به‌ پیت
کوردستان TV
100%

زانایانی چین داهێنانێكی نوێیان دۆزییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییه‌ بیابانانه‌ و بگۆرێن بۆ زه‌وییه‌كی  به‌ پیت و سه‌وزایی و دارستان.

چینیه‌كان توانیان جۆره‌ مه‌ڵحه‌مێك دروست بكه‌ن  و تێكه‌ڵ به‌ خۆڵی بیابان بكه‌ن ئه‌م مه‌ڵحه‌مه‌ له‌ كه‌رسته‌ی سروشتی له‌ ناو ماده‌ی گیایی دروست بكه‌ن، كاتێ له‌گه‌ڵ خۆڵ و خاكی بیابانه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێت ئاو و خوراده‌مه‌نی و هه‌وا بۆ رووه‌كه‌ دابین ده‌كات.

ته‌نیا له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگ چینییه‌كان توانیان  200 هه‌كتاریان (800 دۆنه‌م) له‌ بیابان بگۆرن بۆ زه‌وییه‌كی به‌ پیت بۆ چه‌ند جۆری كشتوكاڵ كه‌ بۆ هه‌ر 4 دۆنه‌م تێچوی گشتی له‌ نێوان 4500 دۆلار تا 6500 دۆلار بووه‌.

ئه‌م دۆزیینه‌وه‌ چارسه‌رێكی گونجاوه‌ بۆ گۆرینی بیابان بۆ زه‌وی به‌ پیت و كشتوكاڵ  یان بۆ دارستان.

شایانی باسه‌ئه‌م ماده‌ییه‌ له‌لایه‌ن لێكۆله‌وه‌رانی زانكۆی تشونقیج جیاتونج وڵاتی چین  داهێنراوه‌ .

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.