Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 02:28

که‌شناسی عێراق: شه‌پۆڵێکی گه‌رما به‌رێوه‌یه‌و پێنج رۆژ ده‌خاێنێ

له‌ هه‌ندێك شوێن ده‌گاته‌ 50 پله‌ی گه‌رمی
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی كه‌شناسی عێراق هۆشداری ده‌دات كه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ پارێزگاكانی باشوور ده‌گاته‌ 50 پله‌ و پێنج رۆژ ده‌خاێنێ.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كه‌شناسی عێراق به‌ سۆمه‌ر نیوزی راگه‌یاندووه‌: شه‌پۆڵێكی گه‌رما زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌ و له‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و تا رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌دا پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ندێك شوێن ده‌گاته‌ 50 پله‌ی گه‌رمی و له‌شاری به‌غداش ده‌گاته‌ 47 پله‌ی گه‌رمی.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ ئه‌و شه‌پۆڵه‌ گه‌رمایه‌ زیاتر پارێزگاكانی باشوور، وه‌ك  ناسریه‌و به‌سره‌و عه‌ماره‌ ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رما له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: هه‌ولێر 41پله‌، سلێمانی 40 پله‌، دهۆك 39، كه‌ركوك 42.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.