كۆتا هه‌وڵ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دوایه‌مین رۆژی ته‌مه‌نی ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان شكستی هێنا.
ئەمڕۆ 30ی حوزەیرانی 2018 مشعان جبوری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی سومەریەنیوزی راگەیاند کاتژمێر 12ی ئەمشەو تەمەنی یاسایی پەرلەمانی عێراق کۆتاییدێت.
لای خۆشیه‌وه سیروان سیرینی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 100 ئه‌ندام په‌رله‌مان هاتوونه‌ته هۆڵی په‌رله‌مان، به‌ڵام رێژه‌ی یاسایی ته‌واو نه‌كرا و ئێمه‌ش وه‌كوو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نابین و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان نین.
به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی دوا هه‌وڵه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شكستی هێنا و به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه به‌رێوه‌نه‌چوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.