دوای یارییەكان و هەندێك جار لەزۆربەی كاتەكان ئەستێرەكانی وەرزش بەتایبەتی ئەستێرەكانی تۆپی پێ (خۆشاوێك) یان پێیە كەس نازانی ئەمە چییە...بۆیە لە راپۆرتیكی دهیلی مێلی بەریتانی بەدوا داچوونیی بۆ كردووە كە ئەم خۆشاوە (چایە) یەكی تایبەتی لای ئەمریكای باشوورە ، لیۆنیل میسی وسوارێز ودیبالا وئەگوێرۆ و پۆگبا و گریزمان وزۆرانی تر دەخۆنەوە.
ئەم چایە بە گوێرەی راپۆرتەكە سوودێكی تەندروستی باشی بۆ جەستەیی مرۆڤەكان هەیە و ناوی ( چای ماتی ) یە..بۆیه ئەستیرەكان هەردەم ئەم چایە دەخۆنەوە ، بەلام كەس لەئێمەمانان نازانن چ تامێكی هەیە ، چونكە كەسمان نەمان خواردۆتەوە لە چای (ماتی)
تیبینی : خۆشاو واتە (شەربەت).
زاگرۆس نانهكهلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.