Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 02:14

‌لە 1ی ته‌مووز عێراق بەبێ پەرلەمان دەڕوات بەڕێوە حکومەتەکەی عەبادیش دەبێتە کار بەرێکەر

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات
کوردستان TV
100%


کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات، بەبێ ئەوەی بتوانن رێژەی یاسایی تەواو بکەن و کۆبوونەوەکە زیاتر راوێژکاری بوو.

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات بەبێ ئەوەی رێژەی یاسایی تەواو بکات و بتوانن هەمواری یاسایی هەڵبژارن بکەنەوە.

لە کۆتا دانیشتنیدا، پەرلەمانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی ، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی، نەیتوانی هەمواری چوارەم بۆ یاسای هەڵبژاردن بکات.

ئەمڕۆ پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردن بۆئەوەی ژماردنی دەستی بۆ تەواوی دەنگەکان بکرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی هەموارەکەی نەکرد.

لە رۆژی 1ی تەموزەوە عێراق بەبێ پەرلەمان دەڕوات بەڕێوەو، حکومەتەکەی عەبادیش دەبێتە حکومەتی کار بەرێکەر.

لایەنەکانیش چاوەڕوانی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عێراق دەکەن، بۆ ئەو سندوقانەی تانەیان لەسەرە، دوای ئەوەی ئەو ئەنجامانە یەکلایی دەکرێتەوە، ئەنجامەکە دەبێت لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە پەسەند بکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.