ئەمڕۆ 30ی حوزەیرانی 2018 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتادانیشتنی خۆی ئەنجامدا و کۆتایی بەم خولەی پەرلەمان هێنا.
هەر ئەمڕۆ ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە کاتژمێر 12ی ئەمشەو تەمەنی یاسایی پەرلەمانی عێراق کۆتاییدێت.
مشعان جبوری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی سومەریەنیوزی راگەیاند "تەمەنی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئەمشەو لە کاتژمێر 12 کۆتاییدێت.
لەلایەکی دیکەوە هومام حەمودی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی هیچ ئاماژەیەکی تیادا نییە بۆ درێژکردنەوەی کاری پەرلەمان.
وتیشی "درێژکردنەوەی ماوەی کاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێتە پێشینەیەکی مەترسیدار و پڕۆسەی سیاسی لە عێراق دەکوژێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.