نوێترین به‌رهه‌م و داهێنانی كۆمپانیای پربهرههم و ناسراوی ئه‌پڵ بریتییه له دروستكردنی به‌رنامه‌یه‌كی نوێ كه تایبه‌ته به مامۆستایان و قه‌تابیان .
ئه‌م كۆمپانیایه له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیدا ئاشكرایده‌كات، به‌رنامه‌یه‌كی تازه‌ی له ژێر ناوی " Schoolwork " به‌رهه‌مهێناوه كه تایبه‌ته به مامۆستایان و قوتابیان .
له رێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه مامۆستایان ده‌توانن هه‌موو ئه‌م بابه‌ت و كاروچالاكییهكانیهی مه‌به‌ستیانه بیخه‌نه ناوی و پیشانی قوتابیه‌كانیان بده‌ن ، بنچینه‌ی كاركردنی به‌رنامه‌كه‌ش له سه‌ر دروستكردن ده‌بێت ، مامۆستاکە دەتوانێت ئەو شتەی مەبەستیەتی بە خوێنکارەکان ڕابگەیەنێت دەتوانێت لەو بەرنامەیەدا بڵاوی بکاتەوە .
له ئیستادا ئه‌م به‌رنامه‌یه ته‌نیا بۆ ئایپاد به‌رده‌سته و به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن ، بریاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بۆ سیسته‌می ماكیش بخرێته به‌رده‌ست .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.