پژمین بریتییه له كرداری هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌وا له ده‌م و لوته‌وه به شێوه‌یه‌كی خێرا و ده‌نگدار ، له ئه‌نجامی ورووژانی بۆشایی ناو لوته‌وه .
ڕه‌نگه ئه‌م ورووژانه به هۆی چه‌ند شتێكی هه‌ستیار بزوێنی وه‌ك ده‌نكه هه‌ڵاڵه یا ئه‌و به‌كتریایانه‌وه بێت كه له بۆری هه‌ناسه‌داندا كۆبوونه‌ته‌وه ، له پاڵ ئه‌مانه‌شدا بۆی هه‌یه هه‌ندێك شتی دیكه‌ی وه‌ك روناكی و جۆش و خرۆش و ترس ببێته هۆكاری بژمین .
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له كاتی پژمیندا چاوه‌كانمان ده‌نوقێت و په‌ستانێكی هێنه‌ده زۆر ده‌كه‌وێته سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و سه‌رمان كه نوقانی چاو ئه‌ركی په‌رچه كردارێكی پارێزه‌ر ده‌نوێنێت ، خێرایی ئه‌و هه‌وایه‌ی له كاتی پژمیندا له ده‌م و لوتمانه‌وه دێته ده‌ره‌وه نزیكه‌ی ده‌گاته 120 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا .
له كۆتاییدا نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگل له‌م پژمه‌یه بگرین كه ده‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی تۆز و میكرۆب و ده‌نكه هه‌ڵاله له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌مان ، رێگرتن له پژمه زیانێكی زۆر به جه‌سته و له‌شمان ده‌گه‌یه‌نێت و بۆی هه‌یه مرۆڤ توشی شه‌له‌ل بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.