به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی كه ده‌ڵێت له‌كاتی لێخورینی ئوتومبێلدا ئافره‌تی دووگیان نابێت پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌كاربهێنێت ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا پشتێنی سه‌لامه‌تی زۆر گرنگه بۆ ئافره‌تی دووگیان، به‌و مانایه‌ی له‌باتی كه‌سێك دووكه‌س ده‌پارێزێت، له‌كاتی هه‌ر پێكدادانێكی كتوپڕ كه ڕوو ده‌دات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی بۆ پزیشكی خێزانی ده‌رباره‌ی ئافره‌تی دووگیان له كاتی لێخورینی ئۆتۆمبێلدل ئاشكرایده‌كات ، پێویسته به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی بۆ ئافره‌تانی دوو گیان به شێوه‌یه‌ك بێت كه به‌شی ئاسۆیی پشتێنه‌كه بكه‌وێته ژێر سكی ئافره‌ته دووگیانه‌كه ، ئه‌و به‌شه‌ی پشتێنه‌كه كه به‌سه‌ر شانی‌دا دێت، بكه‌وێته نێوانی هه‌ردوو مه‌مكی، پاشان بۆ لای ته‌نیشتی سكی .
ئه‌م ئه‌كادیمیایه زیاتر روونیكردۆته‌وه كه پێویسته پشتی كورسییه‌كه بۆ دواوه بنوشتێندرێته‌وه بۆ پێدانی پانتاییه‌كی زیاتر به‌كه‌سه دووگیانه‌كه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ته دووگیانه‌كه سه‌رنشین بوو، پێویسته له‌دواوه دابنیشێت نه‌وه‌كو پێشه‌وه .
له كۆتاییدا ئه‌م ئه‌كادیمیاییه پێشنیاری ئه‌وه بۆ ئافره‌تانی دوو گیان ده‌كات كه له‌دوای ڕوودانی هه‌ر كاره‌ساتێكی ئۆتۆمبێل پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئافره‌ته دووگیانه‌كه سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.