دوای شیكردنەوەی ئەو شەپۆلانەی كە لەسەر شێوەی شیفرەی نەناسراوەوە دەردەچن، بە تایبەتیش ئەوانەی تایبەتن بە بواری بینین ، تیمێكی پسپۆری بهریتانی له زانكۆی " گلاسكۆ " ئاشكرایدهكهن ، ئێستا نزیك بوونەتەوە لە چۆنیەتی خوێندنەوەی مێشكی كەسێك یان چەند كەسێك .
ئهم پسپۆرانه داوایان لە كۆمەڵە خۆبەخشێك كرد كە چەندین شێوازی هەڵچوون و كاریگەربوون بە حاڵەتە دەروونییەكان لەسەر روخسارەكانیان دەرببڕن ، دوای ئهمه توانیان شەپۆلەكانی دەرچوو لە مێشكیان لە رێگای تەكنیكێكی زۆر تازە و نوێ پێوانەبكهن .
ئەم تیمه توانییان شیفرەی جۆری ئەو زانیارییە شی بكەنەوە كە شەپۆلەكانی تایبەت بە بینین هەڵیانگرتبوو، لەوانە شەپۆلی Beta كە زانیاری تایبەت بە چاوەكانی تیادابوو و شەپۆڵی ناسراو بە Theta شەپۆلەكانی تایبەت بە جووڵەكانی دەمی تیادابوو ، ئهمهش دوای بەراوردكردن بۆ ئەو وەڵامانەی كە لە مێشكیانەوە وەرگیرابوو و تۆماركرابوون .
بەرپرسی لێكۆڵینەوەكە " فیلیپ سكینز" ئاشكرایدهكات ، ئەوەی ئەنجامماندا بریتی بوو لە دۆزینەوەی رێگەی شیكردنەوەی شیفرەی شەپۆڵەكانی مێشك بۆ دەستنیشانكردنی ئەو نامانەی كە هەڵیانگرتوون و ئەمەش سەرەتایەكە بۆ بوارێكی زۆر فراوانی سیستەمی كاركردنی ئاڵۆزی مێشكی ئادەمیزاد .
لەلایەكی دیكەوە و لەو كاتەی كە تیمێك لە زانایان خەریكی تاقیكردنەوەیەك بوون لەسەر مشكێكی نێو تاقیگەدا، ئەنزیمێكیان لەنێو مێشكیدا دۆزییەوە وا پێدەچێت كە بەرپرسیاربێت لە بەردەوامبوونی ئێش و ئازار دوای پێكەوتنی گورزێك بە بەشێك لە كۆئەندامی دەماردا و بەم شێوەیەش ئەو تیمە هیواخوازن كەوا هەمان لایەن بۆ چارەسەركردنی ئێش و ئازارە درێژخایەنەكانی خودی ئادەمیزادیشی پێ چارەسەر بكەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.