له وڵاتی به‌لجیكا منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان خوێندنی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی به یه‌ك ساڵ و نیو ته‌واوكرد و به‌مه‌ش ده‌توانێ راسته‌وخۆ ده‌ست به خوێندنی زانكۆ بكات.
به‌پێی ئه‌و ھه‌واڵه‌ی له BBC بڵاوكراوه‌ته‌وه، لاورێنت سیمۆنسی ته‌مه‌ن هههشت ساڵان خوێندنی شه‌ش ساڵی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی به یه‌ك ساڵ و نیو ته‌واوكردووه و ئێستاش راسته‌وخۆ ده‌توانێ ده‌ست به خوێندنی زانكۆ بكات.
خانه‌واده‌ی سیمۆنس رایگه‌یاند كه ئاستی به‌ركه‌وتی ژیری (IQ)ی منداڵه‌كه‌یان ١٤٥ نمره‌یه.
هاوكات سیمۆنس به رادیۆی RTBFی به‌لجیكی رایگه‌یاندووه: كه ئه‌و زۆر حه‌ز له وانه‌ی بیركاری ده‌كات و له‌وه‌و پێش ئاواتی ئه‌وه بووه كه ببێته پزیشك یان كه‌شتیوانی ئاسمانی، به‌ڵام ئێستا خولیای ئه‌وه‌یه له بواره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆمپیوته‌ر كار بكات.
سیمۆنس له دوای ده‌رچوونی له قۆناغی دواناوه‌ندی، پاش دوو مانگ له پشووی هاوین ده‌توانێ ده‌ست به خوێندنی زانكۆ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.