پسپۆڕی نه‌مسایی، "فیلاند كینتس" ئه‌ندامی لیژنه‌ی لیكۆڵینه‌وه له پێیه‌كانی منداڵان ده‌ڵێت: منداڵی ساوا پێویستی به پێڵاو نییه تاكو ئه‌و كاته‌ی به‌باشی به‌پێیه‌كانی خۆی ده‌ڕوات، بۆیه پێویسته له ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا ئازادییه‌كی ته‌واو به پێیه‌كان ببه‌خشرێت.
كینتس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد فێربوونی رۆیشتن و كاتی رۆیشتن كارێكی ئاسان نییه له رووی ماسولكه‌یی و ده‌مارییه‌وه.
ماسولكه‌كانی پێ و جومگه‌كان پێویستیان به راهێنانی زۆره بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه و پێڵاو له‌پێكردن له ته‌مه‌نی پێش رۆیشتن رێگری له‌مه ده‌كات.
بۆیه كینتس رینمایی دایك و باوكان ده‌كات منداڵ له‌ته‌مه‌نێكی گونجاو و بۆ چه‌ند شوێنێكی دیاریكراو پێڵاو له‌پێبكات، به تایبه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بۆ پاراستن له شوشه و ته‌نه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر زه‌وی به‌ڵام له‌نێو ماڵدا باشتره منداڵ به‌پێی په‌تی بێت.
سه‌رچاوه/ BMC
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.