سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك په‌یامێك له‌باره‌ى یاری كۆتایی خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان بڵاو كرده‌وه : ده‌قى په‌یامه‌كه به‌م شێوه‌یه
ڕۆژى شه‌ممه 30 ى حوزه‌یرانى 2018 لە یاری کۆتایی خولی یانە پلەدووەکانی کوردستان، کە لە نێوان هەردوو یانەی رزگاری و ئاسۆ بەرێوەچوو، دەستخۆشی لە یاریزانانی هەردوو یانە دەکەم، پیرۆزبایی لە یانەی ئاسۆ دەکەم، کە پلەی یەکەمیان بە دەستهێنا، هەروەها پیرۆزبایی لە یانەی رزگاری دەکەم بوونە خاوەن پلەی دووەم، سەرکەوتنی هەر چوار یانەی ئاسۆ و رزگاری و شێخان و خانەقین بۆ ریزی یانە پلەیەکەکانی کوردستان لە یانە و هاندەرانیان پیرۆزبێت، بە هیوای ساڵی نوێ بە شێویەکی باشتر و جوانتر دەرکەون.
لێرەوەیش زۆر سوپاسی هەموو ئەم کەسانە دەکەم، کە لە سەرەتای خولی یانە پلەدووەکانی کوردستان تا ئەمڕۆ، هاوکار و هەماهەنگ بوون لەگەڵمان، سوپاسی دەزگە راگەیاندنەکان و رۆژنامەنووسانی وەرزشیش دەکەم، کە بە شێوەیەکی باش رووماڵی خولەکەیان کرد، دووبارە سوپاس بۆ هەموو لایەک، هەر بژین لە خۆشی و سەرکەوتن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.