Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:46

کۆریای باکوور چه‌ندین بنکه‌ی ئه‌تۆمیی شاراوه‌ی هه‌یه‌ که‌ ئاشکرای نه‌کردوون

پیۆنگ یانگ نیازی فریودانی ئه‌مریكای هه‌یه‌
كۆریای باكوور چه‌ندین بنكه‌ی ئه‌تۆمیی شاراوه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ئاشكرای نه‌كردوون
کوردستان TV
100%

چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌مریكیی پێیانوایه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆریای باكوور له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور و ئه‌مریكا، به‌ڵام پیۆنگ یانگ له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی به‌ مه‌به‌ستی درووستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیی زیاتر كردووه‌ و پێده‌چیت چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئه‌تۆمی شاراوه‌ى هه‌بێت كه‌ تا ئێستا ئاشكرای نه‌كردوون.

هه‌واڵی ئه‌م چه‌ند بنكه‌ شاراوه‌یه‌ی پیۆنگ یانگ كه‌ناڵی ئێن بی سی له‌سه‌ر زاری چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه‌ گواستوویه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ تا ئێستا ناوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی نه‌دركاندووه‌.

هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ به‌ كه‌ناڵه‌كه‌ی وتووه‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ئاشكرا و حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌ن كه‌ ده‌ریده‌خه‌ن پیۆنگ یانگ نیازی فریودانی ئه‌مریكای هه‌یه‌.

هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بۆچوونه‌ نوێیه‌ پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی دۆناڵد ترامپه‌ كه‌ دوای دیداره‌ مێژووییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جونگ ئون وتبووی كۆریای باكوور چیتر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی نییه‌ بۆسه‌ر ئه‌مریكا.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.