كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی كه‌لو په‌لی مریشك گڕی گرت و جگه له زیانی ماددی زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
په‌یامنێرمان هه‌ژار عه‌لی پێی راگه‌یاندین كه كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی كه‌لو په‌لی مریشك له نێوان سپیلك ـ هه‌ریر گڕی گرتووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له ئاكامی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه جگه له زیانی ماددی ،زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
زۆرجار لێره‌و له‌وێ یان به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و جێبه‌جێ نه‌كردنی رێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی، یانیش به‌هۆی شۆرتی كاره‌با و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئاگر، له شوێنه بازرگانییه‌كان و خانووی هاووڵاتیان ده‌كه‌وێته‌وه.
داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.