Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:14

مێرکل رێبه‌رانی 14 وڵاتی ئه‌وڕوپیی رازیکرد تا په‌نابه‌رانی تۆمارکراو وه‌رگرن

پێده‌چێت 14 وڵاتی هاوپه‌یمانی ئه‌ڵمانیا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ وه‌رگرن
ئه‌نگێلا مێركل
کوردستان TV
100%

واپێده‌چێت كه‌ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رێبه‌رانی 14 وڵاتی رازیكردبێت به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ وڵاتی ئه‌وان ناویان تۆمار كردووه‌، وه‌ریان بگرن و ره‌تیان نه‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆیته‌رز باسی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیش ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نگێلا مێركله‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ 14 وڵاتی هاوپه‌یمانی ئه‌ڵمانیا، كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌وبه‌ڵگه‌نامه‌یه‌ پێده‌چێت 14 وڵاتی هاوپه‌یمانی ئه‌ڵمانیا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ وه‌رگرن كه‌ له‌كاتی سیاسه‌تی " ده‌رگا واڵاكان "ـی ئه‌ڵمانیا پێیان خستبووه‌ ناو وڵاته‌كه‌ی مێركله‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ یه‌كێتیی سوشیال كریستیانی بایرێن كه‌ وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا سه‌رۆكیه‌تیی، دوای كۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وڕوپا له‌ برۆكسل له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو كه‌ سنووره‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌ڕووی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران داده‌خات، پێشبینی ده‌كرا كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ ببێته‌ هۆی لێكترازانی كابینه‌ی ئه‌نگێلا مێركل، به‌ڵام راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌ رازیكردنی رێبه‌رانی ئه‌و 14 وڵاته‌ رێگه‌ی له‌ هه‌ره‌سهێنانی كابینه‌كه‌ی خۆی گرت.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.