Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 07:27

رۆبێرتۆ کارلۆس واژۆ له‌سه‌ر ئاڵاى کوردستان ده‌کات

له‌مۆسكۆی پایته‌ختى ڕووسیا
کوردستان TV
100%


یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 به‌به‌شداری 32 هه‌ڵبژارده‌  كه‌له‌ئێستادا له‌وڵاتى ڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ،  هه‌وادارانى وه‌رزشى كورد به‌شێكیان هاوشێوه‌ی وڵاتانى دیكه‌ ئاماده‌ییان هه‌یه‌ له‌ئاماده‌بوونیان له‌یاری به‌شێك له‌هه‌ڵبژارده‌كان . 

به‌پێى ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ،  هاوڵاتیه‌كى كورد كه‌دانیشتووی هه‌رێمى كوردستانه‌ ، ناوبراو له‌ئێستادا له‌وڵاتى رووسیایه‌ هاوشێوه‌ی  هه‌وادارانى دیكه‌ ، له‌مۆسكۆی پایته‌ختى ڕووسیا  گه‌نجه‌ كورده‌كه‌ ئاڵاى كوردستانى  بردووه‌ته‌ به‌رده‌م ڕۆبێترۆ كارلۆس ئه‌ستێره‌ى پێشووی به‌رازیل به‌مه‌به‌ستى واژۆى ناوبراو له‌سه‌ر ئاڵاى كوردستان،  وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا دیاره‌ كارلۆس به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ واژۆی له‌سه‌ر ده‌كات 

ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌كه‌ وه‌ك پالپشتیه‌ك بۆ هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ئێستادا  له‌وڵاتى رووسیایه‌ 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.