چه‌كدارانی داعش له هێرشێكدا بۆ سه‌ر كاروانێكی چه‌كدارانی حه‌شدی هۆزه‌كان له باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك، شه‌ش چه‌كداری ئه‌و هێزه‌یان كوشت و چواری دیكه‌شیان بریندار كرد.
له‌مباره‌یه‌وه نه‌قیب حامد عوبێدی، ئه‌فسه‌ری پۆلیس رایگه‌یاند:ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش له ده‌ورووبه‌ری قه‌زای حه‌ویجه باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك، هێرشیانكردووه‌ته‌وه سه‌ر كاروانێكی چه‌كدارانی حه‌شدی هۆزه‌كان.
گوتیشی: له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، 6 چه‌كداری حه‌شدی هۆزه‌كان كوژراون و 4 دیكه‌ش بریندار بوون.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.