شه‌وی ڕابردوو له بۆسه‌یه‌كدا هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر 2 تاوانباریان ده‌ستگیر كرد كه هه‌ستابوون به كوشتنی گه‌نجێك له شه‌وی قه‌دردا.
لیوا تاریق نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی ڕاگه‌یاند: هێزه‌كانی ئاسایش ماوه‌یه‌كه به شوێن ئه‌و 2 تاوانباره‌دان و شه‌وی ڕابردوو له بۆسه‌یه‌كدا له سه‌ر ڕێگه‌ی كۆیه – هه‌ولێر توانیمان هه‌ردووكیان ده‌ستگیر بكه‌ین.
تاریق نوری، ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كان به ناوی (م،ع،ش) و(م،ئ،ق) له شه‌وی قه‌دری ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ گه‌نجێك به ناوی(سه‌میر ره‌حمان) ده‌كوژن و ڕاده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌ردوو كه‌سه‌كه تۆمه‌تبارن به چه‌ندین تاوانی كوشتن و دزی رێگری وهه‌ره‌شه‌كردن له هاوڵاتیان و رفاندنیان و هه‌ره‌وه‌ها به‌كارهێنانی چه‌كی جۆراو جۆر.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: هه‌ردوو تاوانباره‌كه له قه‌زای كۆیه خۆیان حه‌شاردابوو، دوێنێ شه‌و كاتێ ویستیان بێنه ناو هه‌ولێره‌وه له بۆسه‌یه‌كدا له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.