وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگهیاند، خەریكی كارە فەرمییەكانین، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە كونسوڵخانە لە مووسڵ بكهینهوه.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاشکرایکرد کە لە بەسرە خەریکن سەرکۆنسولگەریی دەکەنەوە، هەروەها دەستیان بە کارە فەرمییەکان کردووە بۆ کردنەوەی سەرکۆنسولگەریی لە مووسڵ.
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەکرد وڵاتەکەی پشتیوانییەکانی لە پێناو دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق زیاد دەکات و گوتی: لە لایەکی دیکەشەوە ناتۆ کەمپێکی مەشقپێکردن و راهێنانی دەبێت لەوێ. تورکیا رۆڵی گرنگی دەبێت لەو چوارچێوەیەشدا.
شایهنی وهبیرهێنانهوهیه لەگەڵ داگیركردنی مووسڵ لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014، كونسوڵ و ستافی كونسوڵخانەی توركیا لە مووسڵ كە ژمارەیان سهرووی 40 كەس دهبوون، كەوتنە دەست رێكخراوی تیرۆریستی داعش، دواتر داعش ستافی كونسوڵخانهكهیان ئازادكرد، ئهمهش كاردانهوی ھەواڵی میدیا جیھانییەكان لێكهوتهوه، چونكە لەو كاتە ھەر كەسێك كەوتبایە دەست داعش سەری دەبڕی و بە ڤیدیۆ بڵاویدەكردوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.