نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاریی عێراق (یونامی) رایگەیاند بەهۆی كردەوە توندوتیژییەكان پێكدادانی چەكدارییەوە لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە عێراق 76 هاوڵاتی كوژراون و 129ی دیكەش برینداربون.
به پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ 1-7-2018، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) بڵاویكردوه‌ته‌وه، له ده‌رئه‌نجامی كرده‌وه توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه له مانگی حوزه‌یرانی 2018، دا روویانداوه، 76 هاووڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون و 129 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌و ژمارانه هاووڵاتی مه‌ده‌نی و ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌گرێته‌وه كه له كاتی مردن یان بریندار بوون وه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی ڕه‌چاوكراون وه‌كو پۆلیس له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌ربازی، به‌رگری شارستانی و كارمه‌ندانی پاسه‌وانی كه‌سی و پاسه‌وانی پاراستنی باره‌گاكان و كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه.
ژماره‌ی گشتی قوربانییانی مه‌ده‌نی كه له‌لایه‌ن یونامییه‌وه له مانگی حوزه‌یران تۆماركراون (به‌ده‌ر له ژماره‌ی قوربانییانی پۆلیس) 68 كوژراو و 118 بریندار بووه.
پارێزگای دیاله به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگا بووه، 52 هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته قوربانی (16 كوژراو و 36 بریندار). دوای ئه‌و پارێزگای كه‌ركوك دێت كه ئاماره‌كانی برتییه له (10 كوژراو و 36 بریندار) و له به‌غداش (19 كوژراو و 18 بریندار) هه‌بوون .
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه یونامی به‌ده‌ستی هێناوه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای ئه‌نباره‌وه، ژماره‌ی قوربانیان له‌و پارێزگایه ته‌نها 7 بریندار بووه . ژماره‌كان تاكو كۆتایی رۆژی 30 ی حوزه‌یرانی 2018 كۆكراونه‌ته‌وه.
یونامی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا چالاكیه‌كی سنوورداری هه‌یه له پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و به هۆی دژواری بارودۆخی ناوچه‌كه و پچڕانی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی هه‌ندێك له رووداوه‌كان به شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وئ ژماره‌ی قوربانییانی پارێزگای ئه‌نبار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگاكه وه‌رگیراون و له‌وانه‌یه گوزارشت له ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی قوربانیان له‌و پارێزگایه نه‌كات. بۆیه ژماره‌كان پێویسته به لانی كه‌م وه‌ربگیرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.