Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:54

ئه‌و هونه‌ره‌ی له‌ به‌لجیکا باوه‌

مێژووەكەی لە هونەری فۆتۆگراف كۆنترە
کوردستان TV
100%

هونەری داتاشینی وێنەی جۆرا و جۆر لەسەر قوڕ یەكێكە لەو هونەرە جوان و سەرنجڕاكێشانەی كە مێژوویەكی دوور و درێژ و كۆنی هەیە و شارەزایانی ئەو بوارە دەڵێن مێژووەكەی لە هونەری فۆتۆگراف كۆنترە بۆیە زۆرێك لە هونەرمەندان خۆیان بۆ تەرخان كردوە كە جوانترین ئیش لەو هونەرە بەرزەدا پێشكەش بكەن .

بەڵام بەداخەوە ئێستا كە هەندێك لە هونەرمەندانی شێوەكاری حەزی لێ دەكەن و كاری بەردەوامی لەسەر دەكەن، ئەوەتا لە یەكێك لە فیستیڤاڵەكان كە لە شاری (ئوستند) ی وڵاتی بەلجیكا بەڕێوەچوو یەكێك لە هونەرمەندە شێوەكارە دیارەكان توانی چەند وێنەیەكی جوان و قەشەنگ لەسەر قوڕ دابتاشێ و سەرنجی هەموو لایەك بۆ خۆی ڕابكێشێ .

جێی باسە ئەو هونەرە لە زۆربەی زۆری وڵات لە برەودایە و كاری بەردەوامی لەسەر دەكرێت و تا ئەندازەیەكی زۆریش جەماوەری خۆی هەیە و بە چاوی ڕێز و خۆشەویستیەوە لەو هونەرە بەرزە دەڕوانن .

پێویستە بگوترێ شاری (ئوستند) ی وڵاتی بەلجیكا یەكێكە لە شارە گەشتوگوزارییەكان و هەمیشە میوان و گەشتیاری زۆری لێیە و پڕیەتی لە موزەخانەی جوان و دیمەنی ڕازاوە و هۆیەكانی پشوودان و حەسانەوە و هەر بەو هۆیەوەش ساڵانەش زۆرترین فیستیڤاڵی هونەری تێدا ئەنجام دەدرێت كە دڵی هەموو لایەك خۆش دەكات.

سه‌رچاوه‌ : هه‌ولێر

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.