له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، یه‌كێـتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان ، ئاگاداری یانه به‌شداربووه‌كانی خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان ده‌كات ، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 2018/7/5 خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات.
یه‌كێتیه‌كه ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، خوله‌كه به به‌شداری 12 یانه ده‌بێت، كه به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی دابه‌شكراون به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: (بروسك، ئارارات، هه‌ڵۆ، ئاڵا، ئاسۆ و كۆیه).
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: (چه‌مچه‌ماڵ، ئاشتی، سیروانی نوێ، سیروانی شاره‌زوور، ده‌ربه‌ندیخان و رزگاری).
یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
هه‌ڵۆ × ئاڵا
ئاسۆ × كۆیه
بروسك × ئارارات
چه‌مچه‌ماڵ × ئاشتی
ده‌ربه‌ندیخان × رزگاری
سیروانی نوێ × سیروانی شاره‌زوور
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.