لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى دهست مالپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى كارو چالاكی مانگی (6 ) ی 2018 ی بەشی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیهكهى ڕاگهیاند بهم شێوهیه :
كۆی گشتی چالاكییەكان لەسنوری پارێزگای سلێمانی (50 ) چالاكی بووە كە بریتین لە :
- پاراستنی هێمنی هاووڵاتیان ،چل و حەوت چالاكی تۆمار كراوە.
- چالاكی وەرزشی و پاراستنی یاریگاكان ،یەك چالاكی تۆماركراوە.
- فیستیڤاڵ و بۆنەكان ،یەك چالاكی تۆماركراوە.
لەسەرجەم حاڵەتەكانیشدا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پاریزگاری چالاكییە مەدەنییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلیمانی بەپێی یاساو لەچوارچێوەی ڕێنماییەكان بۆ پاراستنی هێمنی وئاسایشی هاوڵاتیان لە بۆنەو كۆبوونەوەو ڕێپێوانەكاندا كارییان كردووە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.